بەڤیدۆ.. ببینە تووتیەکی زیرەک چۆن لاسایی زەنگی مۆبایلێک دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پێشەنگەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە بەهرەی تووتی گوچی نیشان دەدات چۆن لاسایی زەنگی ئایفۆن دەکاتەوە، کە لە هەموو شوێنێک زۆر بڵاوە.

گوچی تووتیەکە لەجۆری Eclectus یەکێکە لەو جۆرە باوانەی دەتوانرێت وەک تووتیەکی ماڵی پارێزگاری لێبکرێت، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ باشووری ئۆقیانووسی هادی و دوورگەکانی سلێمان و پاپوا گینی نوێ و تەنانەت بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆسترالیاش دەگرێتەوە.

ئەم تووتیە بەوە ناسراوە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێیەکەیدا هەیە، ڕەگەزی نێرەکەی ڕەنگێکی سەوزی هەیە، مێیەکەشی وەک گوچی ڕەنگێکی سوور و مۆری هەیە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە تووتیەکە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش لاسایی زەنگی مۆبایلی ئایفۆن دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا