بە هۆی کۆرۆناوە زاوایەک شەو لە زیندان بەسەر دەبات

پۆڵەتیک پرێس

زاوایەک لە شەوی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا، لە شاری بێڵفێڵدی ئەڵمانیا توشی ڕوودااوێکی نا ئاسایی بوو، بە هۆی ئەوەی دەبێتە هۆکار بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی هاوسەرگیرییەکەی لە زیندان بەسەر برد بە هۆی سەرپێچی کردنی یاساوە.

پۆلیسی شارەکە وتی، نوسینگەی جێبەجێکردنی یاسا لە شارەکەدا داوای کردووە کۆتایی بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ٢٥ کەسی بهێنرێت، بە هۆی ئەوەی ئامادەبووان ڕێککارەکانی ڕێگریکردن لە کۆرۆنایان جێ بە جێ نەکردبوو.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە زۆربەی کات لە بیناکە دەهاتنە دەرەوەو دەچوونە سەر شەقامەکە، هەربۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا داوای لە ئامادەبووان کرد شوێنەکە چۆڵ بکەن، بەڵام بە بەرپەرچ دانەوەی زاوای تەمەن ٢٤ ساڵ و دوو لە هاوڕێکانی سەرسام بوون، زاوا کێشای بە دەم و چاوی یەکێک لە ئەفسەرەکاندا و یەکێکیشیانی بریندار کرد.

هەربۆیە زاواو دوو هاوڕێکەی دەستگیرکران، شەویان لە زینداندا بردە سەر، چاوەڕوانی ئەوەبوون ڕۆژبێتەوە ببرێنە بەردەم دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان سەبارە بە شکاندنی یاساکان بەرامبەر پۆلیس و سزادانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا