پیاوێکی تەمەن ١١١ ساڵ نهێنی تەمەنەکەی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئوسترالی تەمەن ١١١ ساڵ، ئاشکرای دەکات خواردنی مێشکی مریشک یارمەتی دەدات تەمەنی درێژتر بێت.

بەم دواییانە دێکستەر کروگەر، ئاهەنگی لە دایک بوونی گێرا دوای ئەوەی ١٢٤ ڕۆژ بەسەر تەمەنی ١١١ ساڵیدا تێپەری ، بەمەش تەمەنی زیاتر بوو لە جاک لۆکێتی بەتەمەن کە پێش جەنگی جیهانی یەکەم لە دایک بوو بوو ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کرد.

لە چاوپێکەوتنێکدا دێکستەر، لە خانەی بە ساڵاچوان نهێنی تەمەنی خۆی ئاشکرا کرد، بۆ ئەو کەسانەی لە خانەکەدا دەژین، وتی مێشکی مریشک نهێنی تەمەنە درێژەکەی منە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، جۆن تایلۆر دامەزرێنەری کتێبی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ئوسترالیا، پێی وایە کە ئێستا دێکستەر بەتەمنترین پیاوی ئوسترالیایە.

بەتەمەنترین ژنیش لە ئوسترالیادا، کریستینا کوک بووە، تەمەنی ١١٤ ساڵ بووە لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوای کردووە،بە تەمەنترین پیاویش لە ژاپۆن ناوی کێن تاناکە تەمەنی ١١٧ ساڵە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا