بەڤیدیۆ..جیهان ماڵئاوای لە بەتەمەنترین مرۆڤ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کانی تاناکا بەتەمەنترین ژنی ژاپۆنی لەجیهاندا لەتەمەنی 119 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، تاناکا لە شوێنێکی تایبەتی بەساڵاچووان لەشاری ڤۆکوکا دەژیا، بەڵام بەپێی پارێزگای ڤۆکوکا لەڕۆژی 19ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەک لەشاری ڤۆکوکا کۆچی دوایی کرد.

کانی تاناکا وەک بەتەمەنترین ژنی ژاپۆن ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی، تاناکا لە لە 2ی کانوونی دووەمی ساڵی 1903 لە باشووری ڕۆژئاواری ژاپۆن لەدایک بووە، پێش کاتی خۆی لەدایک بووە، لە خانەیەکی بەساڵاچووان بە تەندروستییەکی باشەوە دەژیا و چێژی لە یاری تاوڵە، شیکارکردنی هاوکێشەی بیرکاری، خواردنەوە گازیەکان و شوکولاتە دەبینی، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ڕایانگەیاند بەشێوەیەکی فەرمی ئەو ژنە لەساڵی 2019دا وەک بەتەمەنترین ژنی ژاپۆن لەجیهاندا ناسێنراوە و ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە.

بەپێی ئاژانسی”فرانس برس” تاناکا لەماوەی ژیانیدا چەندین کاری جیاوازی بەڕێوەبردووە، لەساڵی 1922 هاوسەرگیری لەگەڵ هیدیۆ تاناکادا کردووە، چوار منداڵی هەبووە و منداڵێکیشی هەڵگرتۆتەوە و بەخێوی کردووە، تاناکا پلانی دانابوو بۆ بەشداریکردنی لە ئۆڵمپیادی تۆکیۆی ساڵی 2021 کورسی جوڵاو بەکاربهێنێت، بەڵام بڵاوبونەوەی پەتاکە ڕێگری لێکرد، بەپێی کتێبی گینس یاری ئۆتێلۆ کە هاوشێوەی تاوڵەیە یەکێکە لە دڵخوازترین یارییەکانی تاناکا هەروەها زۆر لێزان بووە لە یاری تابلۆی کلاسیکی زۆربەی کات بەسەر ستافی خانەکەدا سەرکەوتووە.

ژاپۆن ژمارەیەکەی زۆر هاوڵاتی بەتەمەنی لەجیهاندا هەیە، بەپێی ئامارەکان %28ی دانیشتوانەکەی تەمەنیان 65 ساڵ یان زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا