پۆڵەتیک پرێس
دیمەنە سروشتیە بیابانیەکان لە دۆڵی کواتچیلا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بەم نزیکانە دەبێتە یەکەم گەڕەک کە خانووەکانی کە بە تەکنیکی سێ دووری 3Dچاپ کراون.
کۆمپانیای پالاری بە هاوکاری، مایتی بیوڵدینگ بۆ خانووبەرە ١٥ خانوو بە تەکنیکی سێ دووری لەسەر ڕووبەری زەویەکی ٢٠بە ٢٣٥ مەتر چوارگۆشە دروست دەکەن، وەک هاوڕێیەک بۆ ژینگە، لە ڕانچو میراج کە ناوچەیەکی ڕاقیە دۆڵی کواتچیلا.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری کۆمپانیای پالاری، ئەو خانووانەی لە یەک نهۆم پێکدێت لەسەر ڕووبەری ١٣٧مەتر زەوی چوارگۆشە دروست دەکەن، خانووەکان بە شێوەیەک دروست دەکرێت کە بەرگەی ئاگر دەگرێت ئەو بەردانەی تیایدا بەکار دەهێنرێت دژە ئاون.
ئەمەش بە یەکەم تەکنیک دادەنرێت بۆ دروست کردنی خانوو ڕزگاربوون لە، بەکارهێنانی کۆنکرێت، خانووەکان نرخی لە ٢٥٥هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ٥٩٥ هەزار دۆلار و ڕانگە زیاتریش، بەپێی تایبەتمەندیەکانیان نرخیان دەگۆڕێت.