چەمچەماڵ.. ڕووداوێكی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێكەوتەوە

سەردار _ چەمچەماڵ

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە ناحیەی قادركەرەم كەسێك گیانی لە دەستدا و چوار كەسی دیكە بریندار بوون.

هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ بە پۆلەتیك پرێسی ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا بەهۆی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە ڕێگای نیوان تەكیەی جەباری ــ ناحیەی قادركەرەم ، پێنج برینداریان گەیاندە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە تەمەنیان لە نێوان 19ــ 24 ساڵە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ وتی: یەكێك لە بریندارەكان، كەتەمەنی 23 ساڵە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا و دوو برینداری دیكە بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كران.

خراپی رێگاكانی هاتووچۆ و پابەندنەبوونی بەشێك لە شوفێران بە یاساكانی هاتووچۆ، لە هۆكارە سەرەكییەكانی رووداوەكانی هاتووچۆن لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا