لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە حەوت هەزار كەس بوونەتە قوربانی رووداوەكانی هاتووچۆ

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئامارەكانی هاتووچۆ، لە ساڵی رابردوودا چوار هەزار و 119 رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، لە ئەنجامدا 662 كەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 220 كەسی دیكەش برینداربوون.

عەمید ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی 2021ی خستەڕوو رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 122 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار كراون، ئێستا لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە، كە ئەمە بەراورد بە رووبەڕوو ژمارەی دانیشتووان زۆرە.

وتیشی: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 70 هەزار مۆڵەتی شوفێری دراوە بە هاووڵاتییان، تائێستا بە گشتی زیاتر لە یەك ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت دراوە.

دەربارەی قوربانیانی رووداوەكانی هاتووچۆ، وتی: لە ساڵی 2021 زیاتر لە چوار هەزار و 119 رووداوی هاتووچۆ تۆماركراون، لە ئەنجامدا 662 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 220 كەسی دیكەش برینداربوون، بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەكە زیادیكردووە.

هەر بە پێی ئامارەكانی هاتوچۆ، لە ساڵی رابردودا، یەك ملیۆن و (850) هەزار سەرپێچی جۆراوجۆر تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا