پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم دەڵێت، بڕیاری یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان هەرێم و عێراق ماوەی دوو ساڵە دەرچووە و تا ئێستا وردەكارییەكانی بڕیارەكە جێبەجێنەكراون.
فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان هەرێم و عێراق دوو ساڵە رێككەوتنی لەسەركراوە و بڕیاری لەبارەوەدراوە، بەڵام كاتی جێبەجێكردنی وردەكارییەكانی ئەو بڕیارە نادیارە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم وتی: ئەو رێككەوتنەی لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لەگەڵ ناوەند هەمانە، وەكو بابەتی بودجەی لێهاتووە هەر رێككەوتن دەكرێت و جێبەجێناكرێت.
باسی لەوەشكرد، هەندێك وردەكاری هەیە پێویستە ئەنجام بدرێن لەوانە ئەو كارە پلێتی تایبەت و چاپخانەی تایبەت و سێرڤەری تایبەت پێویستە بۆ ئەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەكان یەك بخرێن، تا ئێستا ئەم كارانە نەكراون.
روونیشیكردەوە، ئێمە وەكو هاتووچۆی هەرێم دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێمان باشە تابلۆی ئۆتۆمبیل بە زمانی ئینگلیزی لەسەر بنووسرێت.