پۆڵەتیک پرێس
پاککردنەوەی دەم و ددان و زمان گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەشێکی زۆری کەسەکان ددانیان بە فڵچە و هەویری تایبەت دەشۆن بێئەوەی زمانیان پاک بکەنەوە.
پاکنەکردنەوەی زمان دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی و نەخۆشیەکانی دەم و بۆنی ناخۆشی دەم، بۆیە پێویستە لەگەڵ شتنی ددانەکان زمانیش پاک بکرێتەوە.
سوودەکانی پاککردنەوەی زمان:
-پاککردنەوەی زمان کرداری هەرس باشتر دەکات
-یارمەتی ڕزگاربوونی دەم دەدات لە ژەهرەکان
-بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت
-هەستی تامکردن باشتر دەکات
-یارمەتی لابردنی ئەو بەکتریایانە دەدات کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان و بۆنی ناخۆشی دەم