توشبوونی پڵنگێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

باخچەی ئاژەڵانی سان دییگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا توشبوونی پڵنگێکی بەفرینی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

سەرپەرشتیارانی باخچەی ئاژەڵانی سان دییگۆ دەڵێت: رامیل نێرەیەکی پڵنگی بەفرینیە و تەمەنی نۆ ساڵە کاتێک نیشانەکانی وەک کۆکە و گیرانی لوتی هەبوو هەستمان کرد نەخۆشە و پشکنینی بۆ ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەڕێوەبەری باخچەکە باس لەوەش دەکات رامیل جگە لەو نیشانانە نیشانەی دیکەی نەبوو، پڵنگەکە لەگەڵ پڵنگێکی مێینەی بەفرینی دوو پڵنگی دیکەش لەجۆری ئامور لە یەک شوێندا دەمێننەوە، کارمەندانی باخچەکە وابیردەکەنەوە ئەو ئاژەڵانەش هەمان نیشانەیان هەبێت.

لە ئەنجامی ئەمەشدا ئاژەڵەکانیان بەجیا لە شوێنێکی تەندروستدا داناوە و باخچەکەش تا کاتێکی نادیار داخراوە، هەروەها تا ئێستا دیار نییە رامیل چۆن توشی ڤایرۆسەکە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا