بە وێنە.. یەکەم هۆتێل لە بۆشاییدا دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس
بڕیارە یەکەمین هۆتێلی بۆشایی ئاسمانی لە جیهاندا دروست بکرێت، لەساڵی ٢٠٢٥ دەست دەکەن بە دروست کردنی هۆتێلەکە، کە لە چێشتخانە و سینەما و سپا پێکدێت لەگەڵ ژوورەکان کە بۆ ٤٠٠ کەس دروست دەکرێت.

کۆمپانیای OACکار لەسەر دروست کردنی هۆتێلەکە دەکات پەرەبە پرۆژەکەی دەدات و لە ساڵی ٢٠٢٧ دا دەست بە گەشتە دەریاییەکان دەکەن.

هۆتێلەکە ژمارەیەک کەپسول لە خۆی دەگرێت، لە بەشی دەرەوەی وەک زنجیرەیەک، کە ئاژانسی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی دەتوانن بیکڕن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.

هەروەها ڕێگە بە دەزگا حکومی تایبەتەکانیش دەدرێت کە وێستگەکە بەکار بهێنن، وەک سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ ئاسمانەواکان کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشتێکی ئاسمانی.

هەرچەندە هێشتا وردەکارییەکانی تێچووی دروست کردنی بینای وێستگەی بۆ شاییەوە ئاشکرا نەکراوە، یاخود مانەوەی شەوێک لەو هۆتێلە نرخی چەند دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا