بە وێنە..زیندانێکی ترسناک بەم بڕە پارەیە دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

زیندانێکی کۆن لە ئەمریکا بە ناوی جەیل ڤایسەبڵ ئەند ئایدەبڵ کە بە دیاردەی نادیار ناسراوە، لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ فرۆشتن دانرا.

ڕۆژنامەکان ئاشکرایان کرد زیندانەکە بە بڕی ١٣٩ هەزار دۆلار بۆ فرۆشتن دانراوە، زیندانەکە لە ساڵی ١٩٢٨ تاساڵی ١٩٦٨لە ترینتۆن بەکارهاتووە، بیناکە ٨ ژووری نوستن و ٨ گەرماوی تێدایە، لەسەر چارەکە دۆنمێک زەوی دروست کراوە.

کەسانی شارەزا باسی بیناکە دەکەن بە ڕاوچی ناوی دەبەن، دەڵێن پێش ئەوی بچیتە ناو بیناکەوە ئەو تارماییانە دەبینی کە ڕۆژانە بەدەوریدا دەسوێنەوە، رەنگە پەیوەندیت لەگەل ببەستن، هەروەها ئاماژە بەوەش دەدەن کە ئەو شوێنە چەندین کێشە و کوشتن تێیدا ڕوویداوە.

هەروەها تا ساڵی ١٩٦٦، ئەم زیندانە هیچ پاسەوانێکی نەبووە، زیندانکراوەکان بە تەنها لە بیناکە بوون بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ، چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ترسناک لە نێوانیان دا ڕوویداوە، ئاماژە بەوەش دراوە دوو بەرێوبەری پۆلیس کوژراون کاتێک لەسەدەی ڕابردوو هەوڵی وەستاندنی دزیکردنیان داوە لەو بینایە.

Haunted Florida jail on sale for $140K

Haunted jail for sale in Florida | Boing Boing

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا