هیومان رایتس ۆوچ: ئێران هێز لە دژی خۆپیشاندەرانی خوزستان بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ ئاشكرایدەكات، دەسەڵاتدارانی ئێران هێزیان لە دژی خۆپیشاندەرانی خوزستان بەكارهێناوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا كە تایبەت خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستانی ئێران بڵاویكردوەتەوە باس لەوە دەكات، دەسەڵاتدارانی ئێران هێزیان لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە، كە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین چونەتە سەرشەقامەكان.

داواش لە بەرپرسانی ئێرانی دەكات، هێز بەرانبەر خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن و لێكۆڵینەوەی جددی لەسەر كوژرانی خۆپیشاندەران بكەن.

لەلایەكی دیكەوە خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ داوای خۆپیشاندەران دەربڕی و وتی، “دەبێت بە زوترین كات گرفتەكانی پارێزگای خوزستان چارەسەر بكرێن”.

نزیكەی دوو هەفتەیە بەشێك لە دانیشتوانی پارێزگای خوزستان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە رژاونەتە سەر شەقامەكان، بەوهۆیەشەوە پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو بەپێی ئامارە نافەرمییەكانیش تائێستا سێ خۆپیشاندەر كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا