عەلی قەرەداخی: ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنم لێدەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی راگەیاندنی د. عەلی قەرەداغی, سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس), بڵاویكردووەتەوە, رێكخراوێكی داگیركەری ئیسرائیل هەڕەشەی لە مامۆستا عەلی قەرەداغی كردووە, لەبەرامبەر ئەوەی خواستی خۆی پیشانداوە, بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە لە میسڕەوە, كە ماوەی زیاتر لە (127) رۆژە گەمارۆدراوە.

عەلی قەرەداخی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، “یەکێتیی زانایان شاندێک پێکدەهێنێت و سەردانی غەززە دەکات، تەنانەت ئەگەر باجەکەی شەهیدبوونی خۆمان بێت”.

هەڕشەكە, كە لەهەژمارێكی ئیسرائلیەوە ئاڕاستەی د. عەلی قەرەداخی كراوە, ئاماژە بەوەكراوە: “زۆرباشە وەرە ئاواتەكەت بەدیدەهێنن و دەتنێژین”.
نوسینگەی د.عەلی قەرەداغی, جەختیكردووە لەوەی, مامۆستا تائێستا پێداگرە لەسەر نیازەكەی, بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە هاوڵاتیانی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا