عەمار حەکیم دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی: بەشداری حکومەت ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، “بەشداری حکومەتی داهاتوو ناکەین”.

عەمار حەکیم لە تویتەری خۆی رایگەیاند، “لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە سەروەری دەستوور و یاسا، پابەندبوونی خۆمان رادەگەیەنین بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق، سەرباری تێبینیە جدییەکانمان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە”.

وتیشی: پیرۆزبایی خۆمان دووبارە ئاراستەی لایەنە براوەکان دەکەین و هیوادارین لەئاست بەرپرسیارێتییەکانیان خزمەتی گەل بکەن.

عەمار حەکیم هیواشی خواست، “پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و ئەو لایەن و حزب و کەسانە لەخۆبگرێت کە دەیانەوێت بەشداربن تیایدا و ئامادەن بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر گەلی عێراق هەڵبگرن، وەکچۆن دووپاتیشی دەکەینەوە کە سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان بۆ بەشدارینەکردن لە حکومەتی داهاتوو”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا