ئەیوب وەرتێ پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن لەهەولێر دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر فەرمانی دادوەر، ڕۆژنامەنوس ئەیوب وەرتێ پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن لە هەولێر دەستگیرکرا.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشدار حەسەن پارێزەری ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەیوب وەرتێ لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 434 ڕاگیراوە.

وتیشی، “پێویستبوو ئەیوب وەرتێ بەپێی ماددەی 9 بڕگەی 5 لە یاسای ژمارە 35ی ڕۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هەوڵ دەدەن مادەکەی بۆ بگۆڕن، چونکە ئەمە سەرپێچی یاسایە و نابێت ڕۆژنامەنووس بەپێی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و دەبێت یاسای کاری ڕۆژنامەگەری لەگەڵدا بەکاربهێنرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا