پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر
لەسنوری گەرمیان لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا 2367سەر ئاژەڵ تەنها لەکوشتارگەکانی گەرمیاندا کراونەتە قوربانی.
عوسمان مستەفا، بەڕێوبەری فێتەنەری گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا لەسنوری گەرمیان ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی کە بۆ مەبەستی قوربانی هێنراونەتە کوشتارگەی گەرمیان بەم شێوازە بوە کە 1899سەر مەڕ، 350سەر بزن ، 180سەر ڕەشە وڵاخ کراونەتە قوربانی کە کۆی گشتی نزیکە 52تۆن گۆشتی سافی هەبووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێژەی کە هێنراوەتە کوشتارگەکانی لای ئێمە ڕێژەیەکی کەمە و بەڵکوو زۆربەی زۆری خەڵک لەماڵەوە قوربانی دەکات نایهێنتە کوشتارگە لەسبەینێشدا ڕێژەکە زیاتر دەبێت.
ئەوەشی وت ، ڕێژەی قوربانی کردن بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لای ئێمە هەیە لەئەمساڵدا زیادی کردوە.