راگەیەندراوێكی بەپەلە لە حكومەتی هەرێمەوە دەربارەی هەناردەی نەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ڕێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕێوشوێنەكانی دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیا دەكەین.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە.

ئەوەشهاتووە، دوای ڕێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕێوشوێنەكانی دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە.

یاس لەوەش دەكات، كۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی توركی كردووە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری كەركوك- جیهان دەست پێ بكرێتەوە.

لەكۆتاییدا هێما بۆ ئەوەدەكات ئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی توركیا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا