شاره‌زایه‌كى ته‌كنه‌لۆجى: دانانى ئیمۆجى ئاڵاى تاجیكستان بۆ زیادكردنى ئیمۆجى ئاڵاى كوردستان هه‌ڵه‌یه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاره‌زایه‌كى ته‌كنه‌لۆجى ده‌ڵێت، دانانى ئیمۆجى ئاڵاى تاجیكستان بۆ زیادكردنى ئیمۆجى ئاڵاى كوردستان له‌ ناو فۆنتى یۆنیكۆد هه‌ڵه‌یه‌.

كیوان حه‌سه‌ن شاره‌زاى ته‌كنه‌لۆجى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند:ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌مپینێك كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى ئیمۆجى ئاڵاى كوردستان بخرێته‌ ناو فۆنتى یۆنیكۆد، پێشتریش له‌ 2020 هه‌وڵى ئه‌وه‌دراوه‌ به‌شێوه‌ی یاسایى ئیمۆجى ئاڵاى كوردستان زیادبكرێت و نزیكه‌ى 100 هه‌زار واژۆ كۆكرایه‌وه‌. هیچ ده‌ره‌نجامێكى نه‌بوو.

كێوان حه‌سه‌ن وتى: پێده‌چێت هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى و یاسایى كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌نه‌بوونى كوردستان وه‌كو ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ رێگربن وه‌ پێده‌چێت هه‌ندێك وڵاتى دراوسێ رێگربن.

وتیشى: ئێستا كه‌مپینێك كراوه‌ ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئیمۆجى وڵاتێكى تر ئیمۆجى ئاڵاى كوردستان زیاد بكه‌ن، پێم وایه‌ ئه‌م كاره‌ یاسایى نیه‌ و وه‌ كارێكى ئه‌كادیمیش نیه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، وه‌كو تاكێكى كورد پێمان خۆشه‌ ئاڵاى كوردستان زیادبكرێت. به‌ڵام دانانى ئاڵاى وڵاتێكى تر له‌برى ئاڵاى كوردستان زیانى هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ى كه‌ پێشتر به‌ناوى كوردستان تۆماركراون، ئه‌و كه‌مپینه‌ى هه‌یه‌ ناوى ده‌نێم كه‌مپینێكى ناهۆشیارى چونكه‌ ئه‌و رێكارانه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌گیراونه‌ته‌به‌ر زانستى نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا