سودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ناجێگیری بەهای دۆلار تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق پرسی ناجێگیری بەهای دۆلار دۆلار لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاندووە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ نیویۆرك جگە لە بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هاوكات چەند تەوەرێكی تریش لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی جیهان كۆدەبێتەوە.

وتیشی، گرنگترین كۆبوونەوەی سودانی لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، كۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی ناسەقامگیری بەهای دۆلار لە عێراق و دەیەوێت لەو بوارەدا لەگەڵ ئەمریكا بگەنە لێكتێگەیشتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا