پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت زیاتر دابەزی و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 91 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخەکانی نەوتەوە وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنن.