لەبارەی كشانەوە لە حكومەت گۆڕان دەستی بەجوڵەكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕۆژی دووەمی، دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی بزووتنەوەكە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پەسەندكرا.

زۆرینەی ئەندامانی دووەمین كۆنفراسی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ئەدای حكومەت بڕگەی ” ئامادەكاری بكرێت بۆكشانەوە لە حكومەت”یان پەسەند كرد.

تائێستا ئەندامانی دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێنج راپۆرتیان پەسەند كردووە كە بریتین لە (یەكەمین راپۆرتی پلاتفۆڕمی هەڵبژاردنەكان، راپۆرتی هەڵسەنگاندنی جڤاتی نیشتیمانی، سێهەمین راپۆرت ئاڵاو لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان_ لۆگۆی گۆڕان گۆڕانكاری بەسەرداهات، ڕاپۆرتی چوارەم لە ئەدای نوێنەرەكان لەدەزگا هەڵبژێردراوەكانی پارێزگاكانی هەرێم وعێراق پەسەندكرا، راپۆرتی سیاسی وەك پێنجەمین راپۆرت پەسەندكرا).

رۆژی شەممە 20_1_2024 لە شاری سلێمانی و لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان، كارەكانی دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێكرد و بڕیارە لە كۆنفرانسەكەیشدا كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت گۆڕانكاریی لە بەرنامەی سیاسیی و دەستوری بزوتنەوەكەدا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا