زانیاری ورد لەسەر کامێراکانى سیستەمی توو پۆینتی هەولێر ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئامانج لە دانانی سیستەمی خاڵ بە خاڵ پێش هەرشتێك بۆ رێكخستنی هاتوچۆ و كەم كردنەوەی روداوەكان و قوربانیدانی هاوڵاتیانە و راهێنانی شۆفێرانی هەرێمی كوردستانە، ووتیشی: ئەو كامێرایانەی لە سیستەمی خاڵ بە خاڵدا دادەنرێن زۆر پێشكەوتوترن لە كامێراكانی پێشوتر کە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی دانراون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئامانج لە دانانی سیستەمی خاڵ بە خاڵ پێش هەرشتێك بۆ رێكخستنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی روداوەكان و قوربانیدانی هاوڵاتیانە و راهێنانی شۆفێرانی هەرێمی كوردستانە لەسەر چۆنییەتی بەكارهێنانی رێگاوبانەكان بەشێوەیەكی سەلامەت و شارستانی.

حاجی روونیکردوەتەوە، ئەو كامێرایانەی لە سیستەمی خاڵ بە خاڵدا دادەنرێن زۆر پێشكەوتوترن لە كامێراكانی پێشوتر کە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی دانراون، كە تەنیا دەتوانن كۆنترۆڵی خێرایی شۆفێر لە خاڵێكدا بکات، ئەوەش ئەو کاتەی کە دەگەیشتە بەردەم كامێرای تۆماری خێرایی و دواتر دیارنەبو چۆن رەفتاردەكات و تاچەند تیژڕۆیی دەكات، بەڵام ئەم سیستەمە نوێیە كە لە نەوەیەكی نوێی تەكنەلۆجیا پێكهاتوە، بەشێوەیەكە لە نێوان دو كامێرادا دەتوانرێت ئەوە بزانین شۆفێران لەو كاتەدا لەو چەند كیلۆمەترەی تێدەپەڕێت چۆن رەفتاریان كردوە، ئایا پابەندی یاسا و رێنماییەكانی هاتوچۆ بون یان نا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ئێستادا بۆ ئۆتۆمبیلی ساڵۆن، تەنیا تیژڕۆییان تۆماردەكرێت، ئێمە خێرایی ھاتوچۆی رێپێدراومان لە شەقامەكاندا دیاریكردوە، بۆ نموونە لە شەقامی خێرادا زیاترین خێرایی رێپێدراو تیایدا 110 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا بۆ ئۆتۆمبیلی ساڵۆن و 80 كیلۆمەتریش رێپێدراوە بۆ ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان، ئەگەر شۆفێران لەم خێراییە رێپێدراوە زیاتر و خێرا تر نەڕۆن هیچ كات تووشی سزادان نابنەوە، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی بکەن، ئەوكاتە بە ئەندازەی ئەو زیادەڕۆییە دەبێت سزای مادیی بدرێن.

هەروەها وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: شۆفێران دەبێت بزانن ئەمە وەك كامێراكانی سیستەمی پێشوتر نییە و هەركە گەیشتنە كامێراكانی خاڵ بە خاڵ خێراییان كەم بكەنەوە، لەم سیستەمەدا نێوانی دوكامێرا بەگشتی سێ هەزار و  600 مەترە، واتە لە شەقامێكی خێرادا كە بۆ ئۆتۆمبێلێکی ساڵۆن كە 110 كیلۆمەترە واتا 100 و 10 هەزار مەتر، كاتێك ئەم ژمارەیەش دابەشی دوریی نێوان دوكامێراكە دەكەیت كە سێ هەزار و 600 مەترە، ئەوا شۆفێر 30 مەتر و خاڵێک لەومەودایە دەبڕێت لەهەر چركەیەكدا، واتە دەبێت بە دو خولەك بیبڕێت نەك كەمتر، چونكە ئەگەر كەمتر لەوكاتەی بۆی دیاریكراوە بگاتە كامێرای دوەم، ئەوا سیستەمەكە لێكدانەوەی بۆ دەكات و دەزانێت چەند تیژڕۆیی كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا