كابینەی نۆیەم ئازادی رادەربڕین بەرتەسك دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
لەگەڵ دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاشكراكردنی بەرنامەكەی میدیاكاران و ڕۆژنامەنووسان چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد ئازادی ڕادەربڕین فراوان ببێت و هەنگاوێك بچێتە پێشەوە، بەڵام بەوتەی ڕۆژنامەنووسان پێشێلكارییەكان ڕوویان لەزیاد بوون كردووە.

پرسی ئازادی رادەربڕین چەند رۆژێكە بووەتە رۆژەڤ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو چەند رۆژنامەنووسێك هێرشیان كرایە سەرو چەند رۆژنامەنووسێكیش دەستگیركران.

لەو بارەوە ڕەحمان غریب، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ مافەكانی ڕۆژنامەنووسان بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: لەگەڵا دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم پێشوازیمان لەوبەشەی كرد، كە تایبەتە بەشەڕكردن دژی دۆسیەی گەندەڵی و بەحكومەتمان ڕاگەیاند، هاوبەشی ڕاستەقینەتان بۆ ڕووبەڕونەوەی گەندەڵی میدیایە، بۆیە دەبێت ئازادی میدیاو ئازادی ڕادەربڕین‌و دەست كەوتنی زانیاری زیاتربكرێت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی تەمەنی كابینەی نۆیەم هەم ئازادی ڕادەربڕین‌و هەم زایناری بۆ دواوە هەنگاوی نا.

رەحمان غەریب وتیشی: بەداخەوە لەئێستادا توندوتیژی بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان و هەڕەشەو فشار بۆسەر میدیاكان هەیە داخستنی كەناڵ هەیە دەستگیركردن‌و جیاكاری بەرانبەر بەمیدیا كاران هەیە، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت، كە ئەم كابینەیەی حكومەت هاو ئاواز نەبووە لەگەڵ بەرنامەكەی خۆی، كە قسەو ڕەفتارهەریەكەیان لەلایەكن

ئاماژەی بەوەشكرد، بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو توندوتیژییەكان بەرانبەر رۆژنامەنووسان ڕوویان لەزیاد بوون كردووەو ئەوەشی وت: حكومەت نەیتوانی میدیا بكات بەشەریكی خۆی دژی گەندەڵی بەڵكو كردی بەدوژمنی خۆی.

چەند رۆژی رابردوو لەئەنجامی خۆپیشاندانەكان ‌و دروستبوونی توندوتیژی هێرش كرایە سەر میدیاكارەكان، كە ئێستا ئەوە بووەتە رەخنەیەكی گەورەو زۆرێك لەناوەندە میدیاییەكانی جیهانیش رەخنە لەحكومەتی هەرێم دەگرن.

گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لەمافەكانی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆلەتیك پرێسی وت: پێویستە حكومەتی هەرێم كوردستان بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕیندا بكات و نابێت لەبەر خاتری لایەنێك، یاخود ڕەنگێك دەست بگرێت بەسەر پایەكانی ئازادی ڕادەربڕیندا.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بەهۆی بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و دروستبوونی قەیرانەكان مامەڵەكردن لەگەڵ ئازادی ڕادەریڕیندا وەك پێویست نییە و لەو ڕووەشەوە پرسیارمان ئاراستەی حكومەت كردووە و داوای ڕوونكردنەوەمان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئەوانەی ڕەخنەدەگرن لەحكومەت لەچوار چێوەی یاسادابێت‌و لەچوار چێوەی ناوزڕاندن و یەكتر ناشرینكردن نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا