کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد، ئامادەکردنی لیستی مووچە بە زمانی عەرەبی کۆتایی هاتووە و پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پاش گەیشتنی پارەکەی بەغدا، دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندرووستی دەستپێبکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئاداری 2024، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد، لیژنەی ووردبینی و دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی بە زمانی عەرەبی و بەپێی ئەو داواکارییانەی حکومەتی عێراق هەیبووە، ئامادەکردووە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە و رەوانەی بەغدا دەکرێت.

وتیشی، پاش ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا،  لەلایەنی حکومەتی ناوەندییەوە لە رۆژانی پێنجشەممە یان هەینی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر بەغدا لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەکە بخاتە سەر هەژماری هەرێم، رۆژی یەکشەممەی هەفتە ئایندە (10-3-2024) دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندرووستی دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا