پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی پاریس پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای جێبەجێکردنی داداپەروەری دەکات.
لە پەیامێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی پاریس و هێرشکردنە سەر ڕەوەندی کوردی نیگەرانیکردین، دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە و هاوخەمیانین.
جەختی لەوەش کردەوە، بەدەنگەوەهاتنی سەرۆکی فەڕەنسا و دامەزراوە فەرمییەکان جێگەی ڕێزە و هیوادارم بەزووترین کات دادپەروەری جێبەجێبکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی كەسێكی تەمەن 69 ساڵ لە ناوەندی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تەقەی لە ناوەندی كلتووریی ئەحمەد كایا و سەرتاشخانەیەك كرد و لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.