توركیا باجی سەر سووتەمەنی زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەكان، نرخی سووتەمەنی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بڕیارە لە سبەیەوە باجی سەر سووتەمەنی لەسەرتاسەری باكووری كوردستان و توركیا زیاد بكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی نوێنەرانی كەرتی سووتەمەنی توركیا لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، بەدواوە لە باكووری كوردستان و توركیا باجی سەر سووتەمەنی كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە 18٪ بۆ 20٪ زیاد كرا، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەمەش نرخی یەل لیتر بەنزین 40 قروش، دیزل 38 قروش و LPG بۆ ئۆتۆمبێل 15 قروش زیاد دەكرێت.

دوای ئەم زیادكردنە و نرخی یەك لیتر بەنزین لە ئەستەنبووڵ 26 لیرە و 65 قروش، لە ئەنقەرە 27 لیرە و 13 قروش و لە ئیزمیر 27 لیرە و 16 قروش بەرزدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا