پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان “کەجەکە” رایگەیاند، هیوادارین كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به پشتبه‌ستن به میراتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی سه‌رۆك مام جه‌لال بتوانێت به‌هێزتر له جاران له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشووری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت.
له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا کەجەکە رایگەیاند، ، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ بیره‌وه‌ری به‌ڕێز مام جەلال داده‌نه‌وێنین و پابه‌ندبوونی خۆمان به رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی: له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌كدا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به زانابوونی مێژوویی، لێهاتوویی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی مۆركی خۆیان له رووداو و پێشهاته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ناسنامه و مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه به زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورددا شوێنپه‌نجه‌ی له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كورستان و به تایبه‌تیش باشووری كوردستان دیاره.
ئەوەشی خستەڕوو، “له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، پابه‌ندبوون به میراسی شۆڕشگێڕی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م دۆستایه‌تییه كلیلی تێپه‌ڕبوونه له قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆکی پێشووتری عێراق.