کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و تۆز و خۆڵیش دەبارێت.

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بە گشتى، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لەکەشدا، لەگەڵ ئەگەرى زیادبوونى خێراى با بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەى کە خێرایى با تێیدا زیاد دەبێت .

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەندێ کات ئاستى خۆڵبارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتى بەشێک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک و دهۆک.

هاوکات، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە 31 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا