پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره به‌مزوانه لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له هه‌رێم كۆبێته‌وه، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستانیش ده‌ڵێت ”دەرگای خوێندنگه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه”.
سبه‌ینێ پشوه‌كانى نه‌ورۆز كۆتایى دێت، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵكشانى ئاماره‌كانى توشبوون به كۆرۆنا بڕیاردراوه ده‌رگاى خوێندنگه‌كان به‌داخراوى بمێنێته‌وه.
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پەرلەمانی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى” دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی 12 کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە به داخراوى ده‌مێننه‌وه”.
وتیشى، له‌ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ر گۆرانكاریه‌ك لیژنه‌ى باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە داهاتووكۆده‌بێته‌وه و بڕیار دەدات.