پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چیتر مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆران نەماوە و گوزەرانی خەڵک باشتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێباز حەملان باسی لەوەکرد، ئەوەی لەتوانادا بوو کرا و لەمەودوا مەترسی لەسەر مووچە و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نامێنێت و لەمڕۆوە باشتر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەولەوییەتی هەموو ئەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتە بۆ مووچەیە، بەشێک لە پارەکە لە پارەی نەوت ئامادەیە و بەشێکیشی کە لەمڕۆوە دەستپێدەکاتەوە (هەناردەکردنەوەی نەوت)، بەدڵنیاییەوە وەزارەتی دارایی بەرچاوی روون دەبێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم واژۆکرا و لەمەودوا لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت.