دەوڵەتی یاسا: پلاسخارت بۆ جاری سێیەم سنووری خۆی بەزاند

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رەخنەی توند لە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەگرێت و دەڵێت، “بۆ جاری سێیەم سنووری خۆی بەزاند”.

جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “ئەوەی جێنین پلاسخارت لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق خستیەڕوو، دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ کاروباری ناوخۆیی عێراق”.

وتیشی، “ئێمە نکوڵی ناکەین لەوەی قسەکانی پلاسخارت لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەشێک لە ڕاستی تێدایە، بەڵام ڕەخنەی ئێمە لەوەدایە کە سنووری نەتەوەیی خۆی بەزاندووە”.

جەختی لەوەشکردەوە، سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەروو هەمووشیان نوری مالکی و هادی عامری و قەیس خەزعەلی داوایان کردووە گۆڕانکاری لە ئەرکی پلاسخارتدا بکرێت و دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەرکەکەی، جارێکی دیکە ماوەکەی بۆ نوێ نەکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، جێنین پلاسخارت لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق خوێندەوە و تێیدا باسی لە دۆخی عێراق و قەیران و ئاڵنگارییە سیاسییەکانی وڵاتەکە کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا