تەندروستی جیهانى باس لە وادەی كۆتایهاتنی كۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەكات، ئەمساڵ 2021 كۆرۆنا هاوشێوەی ساڵی پێشوو بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2022 كۆتایی بێت.

هانس كلوگ نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا رایگەیاند، ساڵی 2021 وەك ساڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمێنێتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەن ئەو پەتایە لە سەرەتای ساڵی 2022 كۆتایی بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆرۆنا كۆتایی بێت، بەڵام پێویستە وڵاتان بە وریاییەوە مامەڵە بكەن، چونكە دووبارە كردنەوەی هەڵەكان دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا.

دەشڵێت، “ناتوانرێت تەواوی خەڵكی لەسەر زەوی بكوترێت، بەڵام هەوڵدەدرێت بۆ زۆرترین كەس دابین بكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای بوونی چەند ڤاكسینێك، بەڵام هێشتا كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆرۆنای گۆڕاو لەسەر جیهان بەردەوامی هەیەو لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا كەرەنتینە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا