رۆژی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە و دابەشكردنەكەی یەكلابوەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم رۆژی یەك شەمەی داهاتوو بڕیار لە بارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانەوە دەدات.

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، دوای یەكلایی بونەوەی رێژەی لێبرین بۆ رۆژی دوو شەمە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت.

بە وتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین لە بەردەستە و هیچ بیانوییەك نەماوە بۆئەوەی حكومەت بە لێبڕین موچە دابەش بكات.

پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كۆتایی ئەم هەفتەیە پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكەنەوە.

رۆژی 19ی ئەم مانگە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بەهۆی ئەوەی 200 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق گەشتوەتە هەرێم چاوەڕێ دەكرێت حكومەتی هەرێم لێبڕینی موچە نەهێڵێت، یاخود رێژەكەی كەم بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا