پۆڵەتیك پرێس
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رێگای مه‌ده‌نیانه بۆ كۆتاییهێنان به‌لێبڕینی موچه ئاشكراكردوو و رایدەگەیەنێت ده‌توانرێت به‌بێ لێبڕین و له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ دووشەممە ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌و حزبه به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ری، كۆبوونەتەوەو له‌سه‌ر چه‌ند تەوەرێك گفتوگۆ كراوە.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا سەبارەت بە لێبڕینی موچه رایانگەیاندووە” به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زۆربونی داهاته‌كانه‌وه، ده‌توانرێت به‌بێ لێبڕین و له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له‌سه‌ر مافی هاوڵاتییان به‌ده‌نگ بێت و به‌ڕه‌وای ده‌زانین چیتر ئه‌و لێبڕینه له‌موچه‌دا به‌رده‌وام نه‌بێت”.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشتگیر و پشتیوانیی فه‌رمانبه‌ران و چینه‌جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ڕێگای مه‌شروع و مه‌ده‌نیی بگرینه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به لێبڕینی موچه و كۆتاییهێنان به‌گه‌نده‌ڵیی و نادادیی.
سەبارەت بەبابەتی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا رایدەگەیەنێت، پێویسته ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌بكرێت، نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ببنه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌وه‌ی كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه.