بۆچی پێویستە ئۆریگانۆ بۆ سیستمی خواردنت زیاد بکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

ئۆریگانۆ بە زەعتەر ناسراوە، شوێنی تایبەتی خۆی هەیە لە چێشتاخەناکان لە جیهاندا، بەهۆی تام و بۆنە خۆشەکەیەوە، بە تایبەتیش بۆ خواردنی پیتزا و پاستاو زەڵاتە بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک خواردنیتر.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئۆریگانۆ یەکێکە لەو گیایانەی بە تازەیی و بە وشکی بەکاردەهێندڕێت، هەتا بە شێوەی زەیتیش، کۆمەڵێک تایبەتمەندی تەندروستی هەتە کە سود بە جەستە دەگەیەنێت.

ئۆریگانۆ لە ڤایتامینی جۆراو جۆر و جیاواز پێکهاتووە، وەک بی-سی-ئەی-کەی، لەگەڵ ڕیشاڵەکان و کاربۆهیدرات، سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکانە وەک ترشی فۆلیک، ئاسن، مەگنسیۆم، کالسیۆم، بۆتاسیۆم، هەروەها بە دژە ئۆکسان و هەوکردن دەوڵەمەندە.

ئەو دژە ئۆکسانەی لە ئۆریگانۆدا هەیە، دەجەنگێت بۆ پاراستنت لە توشبوون بە شێرپەنجە، هەروەها دەجەنگێت لەگەڵ ئەو ئۆکسانانەی دەانەوێت خانەکان لەناو بەرێت، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دوورخستنەوەت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

بەپێی زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان، ئۆریگانۆ یارمەتی باشکردنی بەرگری ئەنسۆلین دەدات، شانەکانی جگەر و گورچیلە دروست دەکاتەوە کە لەناو چوون.

بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکان تیایدا، کرداری هەرس باش دەکات بۆ سکچوون و قوبزیش باشە، بەرگریت بەهێز دەکات، بەهۆی ئەو دژە ئوۆکسان و ڤایاتمین و کانزایانەی کە تیایەتی.

ئۆریگانۆ لە دژی بەکتریا بەباشی کار دەکات، لە ڤایرۆس و هەوکردن دەتپارێزێت، زیاد کردنی بۆ سیستمی خواردنەکەت لە زۆربەی نەخۆشیەکان دەتپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا