زاناکان پەیوەندی نێوان مانگەکانی لەدایکبوون و درێژی تەمەن ئاشکرا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕان لەو بڕوایەدان کە ڕەنگە ڕۆژی لەدایکبوونی کەسێک کاریگەری لەسەر درێژبوونی  تەمەنی هەبێت .

زاناکان لە توێژینەوەیەکدا توانیوویانە ئەو چەند مانگەی لەدایکبوون دیاری بکەن کە دەتوانن ژیانێکی درێژ بە مرۆڤ ببەخشن .

زانایانی ئەمریکا شیکارییان بۆ زیاتر لە 1500 هاووڵاتی تەمەن سەرو 100 ساڵ کردووەو چەند شتێکیان ئاشکرا کردووە.

بە وتەی ئەو پسپۆڕانە مانگی لەدایکبوون لە بواری پزیشکییەوە گرنگە ، چونکە دۆخی ژینگە و باران بارین و بەفر کاریگەری لەسەر گەشەکردنی کۆرپە لە سکی دایکدا هەیە . بۆ نموونە ئەگەر دایک هەست بە سەرما بکات کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆرپەلە دەبێت و مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر دەکات .

هەروەها ئەو زانایانە دەڵێن:  لە وەرزەکانی بەهار و زستاندا دایکان ڕووبەڕووی کەموکوڕیی ڤیتامین دەبنەوە، کە دەکرێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست بکات.

بە وتەی شارەزایان، ئەو کەسانەی لە مانگەکانی پایزدا لەدایک دەبن، ئەگەری زیاتریان بۆ تەمەنێکی درێژ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا