ڕێگانی نوستن بە خێرایی

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کات زۆر قورسە دوای ئەوەی لە شەودا، خەبەرت ئەبێتەوە بتوانی خەوت لێ بکەوێتەوە.

پزیشکانی ئەمریکا چەند نهێنیەکیان ئاشکرا کردووە، باشتر وایە بەشەوان بخەون بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستی بەیانیانتان دروست نەکات، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەیری کاتژمێر بکەن بۆ ئەوەی دڵە ڕاوکێیان زیاد نەکات.

ڕاج دا سگۆبتا پزیشکی پسپۆڕ، باشتر وایە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژیت و قۆڵەکانت، بچەمێنیتەوە بۆ سەر سکت، تاوەکو بتوانیت بە ئاسودەیی بخەویتەوە.

یەکێکیتر لە ڕێگاکانی بریتیە لە گوێگرتن لە موزیکێکی لەسەرخۆ، پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە پێش نوستن هەموو نیگەرانیەکان بنوسرێتەوەو سپاسی ڕۆژی ڕابردوو بکرێت باشتر وایە ڕووناکی دوور بخرێتەوە، چونکە ناهێڵێت زوو بخەویت بە ئاسودەیی، هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکرێت ئەگەر هاتوو لە ماوەی ٢٠ خولەک خەوت لێنەکەوت هەستیت و شتێک بکەیت.

پزیشکێک ئامۆژگاری ئەوە بە خەڵک دەدات، کاتێک ناتوانیت بخەویت نابێت ترست هەبێت بەم شێوەیە مێشک بەردەوام دەبێت، لە کار و چالاکیەکانی باشتر بیر دەکاتەوە، بۆیە پێویستە هاوسۆزی بۆ خۆت دەربڕیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا