پۆڵەتیک پرێس
ئەنەناس یەکێکە لەو میوانەی تامێکی زۆر خۆشی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری لە هەوکردن و نەخۆشیەکان دەکات، جگە لەوەی وەک میوەیەک دەخورێت لە دروستکردنی زەڵاتە و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەنەناس:
-کالۆری کەمە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک نەخۆشی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر لەو ئەنزیمانەی تێدایە کە یارمەتی کرداری هەرس و گەدە دەدەن.
-هەر لەکۆنەوە وەک چارەسەرێک بۆ هەوکردنەکان بەکارهێنراوە، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکات.
-نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە، کە بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن.
-ڕێگری لە ئاوسانی سک و قەبزی دەکات.