چوار هەڵەی باو دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خانمان بەدەست کێشەکانی هەڵوەرینی قژیانەوە دەناڵێنن و چەندین چارەسەری جیاواز بەکاردەهێنن.

کێشەکانی قژ و ئاگادارنەبوونی زۆربەری جار دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، چەندین هەڵەی باوی ڕۆژانە هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ وەک:

-بڕینی قژ بە بەردەوامی، زیادەڕەوی کردن لە بڕینی قژدا بە بەردەوامی زیانی دەبێت، دوای هەر جارێک بڕین پێویستە ماوەیەک هەبێت بۆ گەشە کردنی قژ.

-بەستنی قژ بە هەموو جۆرەکانینەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ زیانی تەندروستی هەیە و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.

-ئاگادارنەبوونی قژ و بەکارهێنانی بەرهەمی ناتەندروست هۆکارێکی دیکەیە، پێویستە بەرهەمی تەندروست و تایبەت بە جۆری قژ بەکاربهێنرێت.

-بڕینی قژ بەشێوەیەکی هەڵە هۆکارێکی دیکەی هەڵوەرینی قژە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا