هۆكاری خەمۆكی دایكان پاش منداڵبوون

پۆڵەتیك پرێس:
خەمۆكی پاش منداڵ بوون پەشێویەكی بەربڵاوە ١٥٪ خانمان ئەگەری تووشبونیان هەیە و ئەگەری دووبارەبوونەوەی لە دووگیانی یەكانی تردا بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٠-٨٠٪.

نیشانەكان:
ئەو خانمانەی ئەم پەشێوییەیان هەیە هەست بە دڵتەنگی یەكی زۆر دەكەن تا دەگاتە ڕادەی بێ ئومێدی لەماوەی مانگی یەكەمی پاش منداڵ بوون وردەوردە نیشانەكانی تیادەردەكەوێت, زۆر سست و لاواز دەبینرێن , هەست كردن بەتاوان و بێتاقەتی و بێ بەهایی زۆر بەربڵاوە , بەدەنگی بەرز زۆرهەستیاردەبن و بەتایبەتی دەنگی گریانی كۆرپەكە زۆرنیگەرانیان دەكات، لەوانەیە هەست وسۆزو ڕوحمی نەبێت بەرامبەر بەكۆرپەكەی كەدەبێتە هۆی زیادكردنی خەمۆكی یەكەی. خواردن و خەوتنیان كەم دەبێتەوە بەتایبەتی بەیانیان زوو هەڵدەستن لەوانەیە بیرۆكەی خۆكوشتنی لا دروست بێت و هەندێك جار لەوانەیە كۆرپەكەی و خۆشی بكوژێت، زۆربەی زۆری ئەو خانمانە بیرۆكەی بێتوانایی و قورسی پەروەدەكرنی كۆرپەیەكی تازە لەدایكبوو دێت بەخەیاڵیانداكەدیسانەوە هەست كردن بەخەمۆكی یەكەیان زیاد دەكات.

هۆكارەكانی؟
ڕودانی ئەم پەشێویانە پەیوەندی بە:
١.گۆڕانكاری هۆرمۆنەكانەوە هەبێت كەلەهەفتەكانی یەكەم و دووەمی پاش مناڵبوون ڕوودەدات.
٢.بۆماوە: ئەم پەشێویانە لەوخانمانەدا زیاتر ڕودەدات كە خوشك ، دایك ، خزم…..هتد هەمان حاڵەتیان هەبووە.
٣. خانمەكە لەدووگیانی یەكانی پێشودا هەمان حاڵەتیان بەسەرهاتووە.
٤. بوونی كێشەی خێزانی لەگەڵ مێرداو نەبوونی پاڵپشتی خێزانی.
٥. ئەگەری ڕوودانی زیاترە لەوخانمانەی كەئەم دووگیانیەیان پلان بۆداڕێژراونەبووە بەخواست و ویستی خۆیان نەبووە.
٦. ئەوخانمانەی تەمەنیان كەمەو منداڵن و ئەزمونیان كەمە لەژیان.
٧. ئەوخانمانەی كە ڕوداووی زۆریان بەسەردا هاتووەلەژیاندا .

چارەسەر:
گرنگ ترین خاڵ ئەوەیە بتوانرێت نیشانەكانی بناسرێتەوە تا بەخێرایی چارەسەربكرێت. پێویستە پزیشكی ژنان ومناڵبوون پرسیار لەخانمان بكەن سەبارەت بەنیشانەكان و بەهەمئاهەنگی لەگەڵ پزیشكی دەروونی چارەسەری تەواو پێش كەش بكرێت.

ئەوەی گرنگە سەلامەتی دایكەكەو كۆرپەكەی هەربۆیە لەوكاتانەی فكری خۆكوژی یان ئازاردانی كۆرپەكەی دەبینرێت پێوست بەخەوتن لەنەخۆشخانەدەكات و دەتوانرێت كۆرپەكە لەگەڵ دایكەكەدا بمێنێتەوە تاكو پەیوەندی نێوانیان لاوازنەبێت. چارەسەر بەدەرمان زۆربەسودە ٫ لەحاڵەتە زۆر خراپەكان لەوانەیە پێویست بە چارەسەركردن بەتەزووی كارەبا بكات كە كاریگەرەكەی زۆرخێرا دەردەكەوێت و زیانی لاوەكی نی یە.

چۆن كەس وكار یارمەتی خانمەكە دەدەن؟
ئەم پەشێویە ڕێگر دەبێ بۆخزمەت كردنی كۆرپەكە بەشێوەیەكی ڕێك وپێك هەربۆیە ئەركی كەس وكار یارمەتیدانی دایكەكەیە وەك خۆراك پێدانی كۆرپەكە , گۆڕینی جل وبەرگ و بەخێوكردنی بەشێوەیەكی گشتی. پێویستە خێزانەكە لەكاتی هەست كردن بە هەر شتێكی نامۆ پەیوەندی بكەن بە پزیشكی پسپۆرەوە , لەهەمان كاتدا خێزانەكەش پێویستیان بەیارمەتی وپاڵپشتی یە و پێویستە زانیاری تەواویان پێ بدرێت لەم بارەیەوە.

ئامادەكردن: لاڤە عەلی حەسەن/ دەرونناس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا