پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کەس دوای ئەوەی زیپکە لەسەر دەم و چاویان دروست دەبێت، ئاسەوارەکەی دەمێنێتەوەو دەبێت بەپەڵە ئەمەش دەبێتە هۆی بێزار بوون و ڕووخسار کەمێک ناشرین دەکات هەندێک کات ڕەنگە ماوەیەکی زۆری بوێ تاوەکو چارەسەری دەکەیت لێرەوە چارەسەرەکانی پەڵەی قاوەیی دوای زیپکەتان بۆ دادەنێین
چارەسەری پزیشکی
١-هەندێک دەرمان هەیە کە ڕەنگە پزیشک ڕێنماییت بکات بۆ بەکارهێنانی بریتین لە
-مەرهەمی سەر پێست، وەک دەرمانی هایدرۆکینۆن، ریتینیۆدایت، ڤایتامین سی، ترشی کۆجیک، ترشی گلیکۆلیک
-هەندێک دەرمانی لە ڕێگەی دەمەوە، وەک ترشی ترانیکسامیک.
٢-چارەسەری پزیشکی لە رێگەی جوانکارییەوە، هەندێک ڕێکاری جوانکاری لە لایەن پزیشکەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت وە
-لەیزەر کردن بۆ دەم و چاو
-نەشتەرگەری
-مایکرۆ دێرما برایسۆن
-تەقشیر کردن
چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتنی پەڵەکان
١-تێکەڵەی ئالۆڤێرا-کەوچکێک لە ماددەکەی ناو ئالۆڤێرا تێکەڵ بکە، لەگەڵ ئاوی گوڵ بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساجی پێستی پێبکە
٢-تێکەڵەی پەتاتە-کەوچکێک ئاوی پەتاتە لەگەڵ شیری وشک تێکەڵ بکەو بەردەوام بەکاری بهێنە بۆ پەڵەکان سودی دەبێت
٣-تێکەڵەی لیمۆ-کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکە مەساجی پێستی پێ بکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک دواتر دەم و چاوت بشۆ