نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە ٦٨ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا بە ٦٦ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

دابەزینی نرخی نەوت بەو رادەیە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردودا نرخەكەی بۆ زیاتر لە 77 دۆلار بەرزبووە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دوای چاوەڕوانیەكی زۆر جارێكی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی وزەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، چونكە بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریكی بەرەو كەمبونەوە چوو، هاوكات رێكارەكانی خۆپارێزی تایبەت بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان كەمكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا