بێگەرد تاڵەبانی: پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:” پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە”.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:” پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەماوەی ڕابردوو هەوڵەكانمان بەردەوامی هەبوو بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، ئێستاش كاتێك بەگەڕخرایەوە جێگەی خۆشحاڵییە”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”حسێن حەمەكەریم بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت لەگەڵ ستار محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە سەردانی كارگەكەیان كرد و لەگەڵ خاوەنی كارگەكە گفتوگۆیان كرد، پێمان ڕاگەیاندن كە پشتگیری تەواوی ئەم كارگەیە دەكەین لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان”.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕاشیگەیاند:”داوا لە جوتیارانی خۆشەویست دەكەین هەماهەنگی بكەن بۆ پێدانی بەرهەمەكانیان بەكارگەكە و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش هاوكاریانە و هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران بە دۆزینەوەی بازاڕ و دروستكردنی كارگە و ساردكەرەوە”.

بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشیخستەڕوو:”دەمەوێت لێرەشەوە ڕایبگەینم، ئەمساڵ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و ڕێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتمان پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا