مەرجی ئیسرائیل بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقەی سەر کەرتی غەززە ئاشکرابوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسرائیل مەرجەکانی هەڵگرتنی ئابڵووقەی وڵاتەکەی لەسەر کەرتی غەززەی پایتەختی فەڵەستین راگەیاند و دەڵێت “تا دیلەکانمان ئازاد نەکەن خۆراک و کارەبا نابێت”.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و لە 24 کاتژمێری رابردوودا چەندین جار بە فڕۆکە بۆردومان شارەکەی کردووە و دەیان کەس بوونەتە قوربانی لەنێویاندا 9 منداڵ لە شاری خان یونس بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەست داوە.

دەسەڵاتدارانی کەرتی غەززە هۆشداری لە روودانی کارەساتی مرۆیی لە شارەکە دەدەن بەهۆی گرتنەوەی سەرجەم پێداویستییە ژیێنەرەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە. بەپێی زانیارییەکان، تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەشارەکە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە لەکارکەوتووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی “خاپوورکردنی” کەرتی غەزەی دا، پاش ئەوەی بزووتنەوەی حەماس رۆژی شەممەی رابردوو (7-10-2023) هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئیسرائیل.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەزە گەیشتووەتە هەزارو 200 کەس و تەندرووستی ئیسرائیلیش باس لە کوژرانی هەزارو 300 کەس دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا