ئاسایشی شارەزوور حەوت تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی دزێوی قاچاخچیەتی و پاراستنی شوێنەوارەكانی كوردستان ، لە دوو چالاكی جیاوازدا توانیان حەوت كەس دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە دوو چالاكی جیاوازدا بۆ نەهێشتنی دیاردەی دزێو قاچاخچیەتی و پاراستنی شوێنەوارەكانی كوردستان هێزەكانیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە حەوت كەسیان دەستگیركردووە، كە سەرجەمیان دۆسیەی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا كراون‌.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، هاووڵاتیان دڵنیادەكەنەوە سەرەڕای پشووەكانی جەژنی پیرۆزی قوربان هێزەكانیان بەردەوام لە ئەركدا دەبن و چاوكراوە دەبن لە پاراستنی سەر و ماڵیان و دابینكردنی ئارامی و ڕێگری كردن لە هەر كارێكی نایاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا