کۆرۆنا، بانگەشە بەناوبانگەکەی بە کنتاکی ڕاگرت

پۆلڵەتیک پرێس

 

دوای زیاتر لە ٦٤ ساڵ، بەردەوامی بانگەشە بە ناوبانگەکەی، بەهۆی پەتای کۆرۆنا (کنتاکی) یەکێک لە بەهێزترین بانگەشەکانی خۆی ڕاگرت کە دەڵێت؛ دوای خواردنی پەنجەکانیشتی پێوە دەخۆیت.

 

زنجیرە رێستۆرانتەکانی کنتاکی لە تەواوی بانگەشەکانیاندا بۆ بەرهەمەکانیان، ئەو بانگەشە باناوبانگەیان لەسەر ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی گواستنەوەی بەرهەمەکانیان لابردووە کە ئاماژەیە بۆ تام و چێژی ناوازەی کنتاکی.

 

بانگەشە نایابەکەی کنتاکی ٦٤ ساڵە هێز دەداتە بەرهەمە خۆراکییەکانی کنتاکی و سەرنج ڕاکێشییەکەی بە جۆرێک، کە هەمووان حەز دەکەن یەکێک لە جۆرەکانی کنتاکی بخۆن و ئەو دێڕە تاقی بکەنەوە کە ئاگادار بن لەگەڵ خواردنیدا پەنجەکانیشیان نەخۆن یان ئەوەندە خۆڕاگر بن کە چێژی پارووەکەیان لە دەستو پلیاندا نەلێسنەوە.

 

کنتاکی لەم بارەوەیەوە، ئاشکرایکردووە؛ ئەو بانگەشەیە بۆ ئێستا یەک ناگرێتەوە  لەگەڵ ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، وەک پابەندبوون بە ڕێکارەکان و بەشداربوون لەو هەوڵە هەمەجۆرانەی دەدرێن ئیمەش بریارمان دا بە هەڵپەساردنی ئەو بانگەشەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا