دوای شکستەکەی سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراوی بەدەست هێنا

پۆڵەتیک پرێس

خاوەنی قاوەخانەیەک لە هەرێمی تاراناکی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاستی باکووری دوورگەی نیوزلەندا، دوای ئەوەی لە خوێندنی چێشلێناندا شکستی هێنا، ئێستا بە یەکێک لە باشترین دروستکەرانی کێک بە چەندین تامی جیاواز ناسراوە، بەمەش توانی شکستەکەی بگۆڕێت بۆ سەرکەوتن و هەوڵبدات بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەی.

مالكة مقهى تسعى لدخول "جينيس" بعدد نكهات الكعك | قناة 218

جۆی واتسۆن خاوەنی کافێکەیە کە لە شاری یورونۆریە لە کەنار دەریایەک، ڕێگایەکی راستی گرتۆتەبەر بۆ داهێنانی 150 تامی جیاوازی کێک، تا ئێستا 121 تامی جیاواز و ناوازەی کێکی دروستکردووە و باوەڕی بەخۆی هەیە کە دەتوانێت 29 تامی دیکەی نوێ دابهێنێت.

واتسۆن دەڵێت: ئەو لە بواری ناندا زۆر ڕۆیشتووە، باس لەوەش دەکات هەواڵەکانی دەربارەی تام و چێژی جۆراوجۆر لە کێکەکان لە سەرانسەری تاراناکی بڵاوبونەتەوە، خەڵکی لە هەموو جیهانەوە بۆ تامکردنی دواین قاپی کێکەکانی سەردانیان کردووە.

مالكة مقهى تسعى لدخول "جينيس" بعدد نكهات الكعك | قناة 218

واتسۆن جەختی لەوەش کردەوە کێکە تایبەتەکانی بە تامی زەنجەبیلە لەگەڵ هەرمێ و هەنجیر و گوێزە، هەروەها ڕۆزماری و سیرێکی برژاو و هەنگوین یەکێکی دیکە، لەگەڵ ئەوانەشدا چەندین تام و چێژی دیکەی تایبەتی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا