بەڤیدیۆ..دەنگی توڕەترین باڵندە لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

باڵندەی ئەرابۆنگا یان زەنگی باڵندە بە خاوەنی بەهێزترین هاوارکردن تائیستا ناسراوە، هاوارکردن و دەنگی ئەرابۆنگای سێ ڕەنگی یان سپی لەوانەیە بگاتە 113 دیسبل، لەکاتێکدا دەنگی هاواری مرۆڤ لە ئاستە بەرزەکانی ئازاردا دەگاتە 120 دیسبل.

بەپێی ماڵپەڕی “futura.sciences”توێژینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی توانای کەمی هەناسەدانی ئەو باڵندەیەوە تا دەنگی توڕەبوون و هاواری بەرزتربێت کورتتر و وشکتردەبێت، هەرچەندە دەنگی دەبێتە هۆی بێزارکردنی گوێ و دڵ، بەڵام ئەرابۆنگا و بەبەرگریکردن لە خۆشەویستی گۆرانییەکەی لە قوڵایی ئەمازۆندا دەنگ دەداتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەرابۆنگا لە ناوچەی دارستانە گەرماویەکان یان نیمچە گەرماویەکاندا دەژی، زۆربەی کات لە شاخە نزمەکان یان بنارییەکان دەژین، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە هەموویان دەنگێکی زۆر بەرزیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا