ئەوەی دەربارەی تاوەرە بەناوبانگەکان نەتزانیوە

ئەم بابەتە 90 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کاتژمێرە بەناوبانگەکانی جیهان کاریان بریتی بوو لە ناساندی کات بە ڕیبوار و گەشتیاران، پێش هاتنی کاتژمێری میکانیکی لە سەدەی ١٣، گەشتیاران چێژیان لەو باڵەخانە بەرزو سەرانە وەردەگرت، لە ئێستاشدا ئەم کاتژمێرانە هێمای شێ‌رە گەشتیاریەکانن و وەک خۆیان ماونەتەوە

تاوەری ئیلیزابێس
ئەم تاوەرە،لە کۆشکی وێستمینستر لە ساڵی ١٨٥٩ دروست کراوە، یەکێکە لە هەرە شوێنە بەناوبانگەکانی لەندەن و جیهان کە زۆر جار بە بیگ بین ناو دەبرێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ ناوەکەی گۆڕا بۆ تاوەری ئیلیزابێس، گەشتیاران لە وڵاتی جیاجیاوە سەردانی دەکەن و دەیانەوێت بیبینن سەردانیکردنی دەبێتە هۆی زانینی مێژووی لەندەن


تاوەری کاتژمێری دیرە
کاتژمێری دیرا دەکەوێتە دەروازەی پردی مەکتوم لە ناوچەی دیرای دوبەی، لە ناوەراست ساڵی ١٩٦٠ دروست کراوە، لە ساڵی ١٩٨٩ تاوەرەکە نوێ کراوەتەوە، لە ئێستادا ئەم تاوەرە بە سیستمی جی پی ئێس، چاودێری دەکرێت، ڕێنوێنی گەشتیاران دەکات، لە نزیک ئاوێکی جوان چەندین دارخورمایە، دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشی هەیە


تاوەرەی کاتژمێری راجابای
ئەم تاوەرە، بەپێی دیزاینی جۆرج گیلبەرت سکۆت دروست کراوە، شێوەکەی دەچێتەوە سەر کاتژمێری بیگ بین کاتی دروست کردنی لە ساڵی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٨ ی خایاندووە، کاتژمێرە ٨٥ پێ بەرزە، شێوەی بیناکە چوارگۆشەیە بەسێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دروست کراوە، تاوەرەکە وا دەردەکوێگ کە نوێینەرایەتی کۆمەڵگەی هیندی بکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک